گۆڤارى هيوا 1957-1963 و بەشداری لە بزووتنەوەى ئەدەبی هاوچەرخدا

Volume 2 , Issue 1 , May 1999 , Pages 13A-25A

Authors

محمد دليَر امين محمد 1

1 کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتییەکان، زانکۆی سلێمانی

DOI logo 10.17656/jzs.10032

Keywords

Abstract


ڕۆژنامەگەری وەک کەناڵێکی سەرەکی ڕاگەیاندن لەپاڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵ و دەنگ و باسدا، پەیامی گەیاندنی ژیانەوە ئەدەبییەکانی پێسپێردراوە، بەتایبەتی لەناو ئەو میللەتانەدا کە لەسەرەتای ئەم سەدەیەوە تەوژمی ڕۆژنامەگەرییان تێکەوتووە و تاڕادەیەک تایبەتمەندێتی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانیاندا نابینرێت.

ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکان هەریەکەیان لە سەردەم و قۆناغی مێژووی خۆیاندا بزوێنەر و هاندەری ئەدەبی کوردی بوون، مەیدانی فراوانیان بۆ قەڵەمە ناسراوەکان واڵا کردوە و دەستگرۆی لاوەکانیان کردووە و لە ڕۆژانی هەژاری بێ بازاڕی کتێبی کوردیدا بەرهەمە ئەدەبییەکانیان گەیاندۆتە خوێنەر و بوونەتە ناوەندێکی پەیوەندی شاعیر و نوسەران و تۆمارگای بەرهەمەکانیان گۆڤاری هیوا بە ڕێگای (٣٦) ژمارە لەماوەی نێوان مانگی تەمموزی ١٩٥٧ تا شوباتی ١٩٦٣ توانی بوارێکی نوێ بۆ ئەدەبی کوردی بڕەخسێنێت و ئەو کەلێنە فراوانەی داخستی گەلاوێژ ٩٣٩-٩٤٩ پڕ بکاتەوە.

ئەم باسە زیاتر تیشک خستنەسەر ئەو جموجوڵە ئەدەبیەیە کە (هیوا لە دوو سەردەمی جیاوازدا ژمارەکانی پەخش کردووە(سەردەمی پاشایەتی و سەردەمی کۆماری)

Statistics
  • Article view505
  • Downloads13
  • Published at1 May 1999

  • RIS
  • BibTeX
  • EndNote
  • Mendeley
  • APA (7th edition)
  • MLA (9th edition)
  • Chicago
  • Harvard
  • IEEE
  • Vancouver